تایبەتمەندیەکانی کامێرایەکی نوێی گۆ پڕۆ

پۆڵەتیک پرێس

لەم نزیکانەدا نوێترین نمونەی کامێرای گۆ پڕۆ خرایە بازاڕەوە، کامێراکە بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستکراوە.

کامێرای گۆ پڕۆ هیرۆ10 پێکهاتەکەی لە پلاستیکێکی بەهێز دروستکراوە بۆئەوەی بەرگەی بەرکەوتنەکان بگرێت، دووریەکەی(71/55/33.6) ملیمە، کێشەکەی 153 گرامە، کامێراکە بەشێوەیەک دروستکراوە توانی بەرگە گرتنی ئاوی هەیە تا قوڵی 10 مەتر.

دیقەی شاشە سەرەکیەکەی 2.27 ئینجە، دیقەی شاشەی ڕووی پێشەوەی 1.4 ئینجە، دیقەی کامێراکە 23.6 مێگاپێکسڵە، سیستمی جی پی ئێسی تێدایە، کامێراکە لە ڕێگەی بلوتوز و وای فایەوە توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ ئامێر و مۆبایلە زیرەکەکان هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی تێدایە، خێرای پاتریەکەی 1720 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا