بڕی 70 ملیار دینار بۆ تەواوبوونی رێگای نێوان کەلار و کفری تەرخاندەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، “بڕی 70 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی رێگای نێوان قەزای کەلار و کفری تەرخانکراوە”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، “کارکردن لە پڕۆژەی رێگای نێوان (کەلار – کفری) بەردەوامە و لە ئێستاشدا گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم، کە قۆناغی کۆتایی پڕۆژەکەیە”.

ئەوەش هاتووە، “تێچووی پڕۆژەکە 70 ملیار دینارە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی بوژاندنەوەی ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی سەربەو ئیدارەیە تەرخانکراوە”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تەواوبوونی پڕۆژەکە رۆڵی دەبێت لە کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و  دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئەو کاتەی بۆ گواستنەوە پێویستە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژەکە بە نوێترین تایبەتمەندی ئەندازیاری جێبەجێکراوە و دەبێتە رێگایەکی نمونەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا