لە تورکیا 16 کەس بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشەوە دەستگیران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە، دەستگیرکردنی 16 گومانلێکراوی بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوی داعشەوە ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، هێزە ئەمنیەکان 16 گومانلێکراویان بەتۆمەتی پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوی داعشەوە لە 6 پارێزگای تورکیا دەستگیر کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا، تورکیا بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانەوە لە کاتی نزیکبوونەوە لەسەری ساڵ، دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراوی بە تۆمەتی پەیوەندی کردن بە داعشەوە دەستگیر کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا