چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر پۆلیسی سەڵاحەدین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیان کردە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقیەکیان بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو لە نزیک ناوچەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر خاڵی هێزەکانی فەوجی فریاکەوتنی پۆلیس لە سەڵاحەدین، هێرشەکە بۆتە هۆی کوژرانی 3 پۆلیس و برینداربوونی 3پۆلیسی دیکە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوامی هەبووە، تاوەکو هێزی پشتیوانی گەیشتۆتە ناوچەکە.

لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کارو چالاکی ڕێکخراوە چەکدارییەکان زیادیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا