پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ خۆی ئامادە دەکات مۆبایلە نوێیەکەی ئای کیو ئۆئۆ ناین پڕۆ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکانی ئەندرۆید.
مۆبایلی ئای کیو ئۆئۆ ناین پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(165/75.2/9.2) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی پیشاندانی 3200/1400 پێکسڵ و شەپۆلی 144هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 518 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن898 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(16+48+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.