سەدر: بەخێرایی كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، ڕێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوایكرد، پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی.

موقتەدا سەدر لە تویتێكدا سوپاسی دادگای باڵای فیدراڵی و كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات و بەپێویستی دەزانێت، ئاشتی و سەقامگیری وڵات بپارێزرێت.

هاوكات داواشدەكات، پەلە بكرێت لە پێكھێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی .

ئەمڕۆ دادگا فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكردو سەرجەم ئەو تانانەشی رەتكردەوە كە لە بارەی هەڵبژاردنەكەوە ئاڕاستەیان كرابوو.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق توانی بە بەدەستهێنانی 73 كورسی ببێتە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەو لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئەوەیە لەگەڵ زۆربەی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی دیكەدا حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی پێكبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا