تیباس: كەس شەڕ لەگەڵ میسی ناكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی تەمی ئەڕۆم و توو خوا مەڕۆی نێوان لیۆنێل میسی و یانەی بەرشەلۆنە و دەستەی یانەكانی ئیسپانیا ڕەوییەوە و ئەمڕۆ لیۆ پێش هەموو یاریزانەكانی بەرشەلۆنە گەیشتە بارەگای مەشقەكانی یانەكە.

 

خافێر تیباس سەرۆكی دەستەی یانەكانی وڵاتی ئیسپانیا سەبارەت بەو دۆخە نەخوازراوەی ڕووی داو و ئێستا هێور بوونەوەی ڕایگەیاند: (هیوادارم دۆخەكە هێور ببێتەوە و پەیوەندی لیۆ و بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە سەردەمە جوان و ناوازەكەی بۆ ئەوەی ئێمەش چێژ ببینینەوە لە ئەستێرە ناوازەكەی لالیگا).

لەو دیمانەیەدا كە لەگەڵ ڕۆژنامەی كۆرێری دیلا سیرا ئەنجامی دا تیباس ئاشكرای كرد: (ئەوەی ڕووی دا جەند و شەڕ نەبوو لە دژی لیۆ بەڵكو شتێكی یاسایی تەواو بوو لە بەردەم یاساشدا هەموان هاوشێوەن بۆیە ناكرێت بڵێن شتێكی خراپ بەرامبەر بە میسی كراوە، چونكە كەس ناتوانێت ئەوە بكات هەموان میسیمان خۆش دەوێت و ئەو چێژی بە لالیگا بەخشیوە، بەڵام كۆمەڵە پارێزەرەكەی و باوكیشی بە هەڵە چەند بڕگەیەكی بۆندەكەی ئەویان هەڵسەنگاند بوو بە پێی یاساش هەر یانەیەك بڕی 700 ملیۆنی پێشكەش بكردایە دەیتوانی میسی بگوازێتەوە).

ئەو سەرۆكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: (لێرە بەرگری لە شەرعییەت و یاسا كرا كەس دژی میسی نەوەستایەوە هەموانیش دواتر بۆیان ڕوون بۆوە كە ڕاستی بابەتەكە چی یە دەنا میسی خۆشی دەزانێت من چەندە خۆشم دەوێت و چەندیش ڕێزی لێ‌ دەگرم، بەڵام كەس لە سەرو یاساوە نییە تەنانەت ئەگەر ناویی میسیش بوو).

لە كۆتاییشدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بڕیاری مانەوەی لیۆ و وتی: (دواجار هەمووان خۆشحاڵین بەوەی كە میسی لەگەڵ یانەكەی خۆی بەردەوام دەبێت كە چەندان ساڵە عاشقێتی و بەرگری لێ‌ دەكات ئەگەر چی دەشزانین ساڵێكی تر بۆندەكەی بە كۆتا دێت ئەو كاتیش كەس نازانێت ئایا دەمێنێتەوە یان دەڕوات).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا