هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل مۆڵەتی نەبێت توندترین سزادەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “هەڵمەتی دەست بە سەرداگرتنی ماتۆرسکیل بەردەوامە و ژمارەیەک ماتۆرسکیل دەستی بە سەردا گیراوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات بەتایبەت  شۆفێری ئەو  ماتۆرسکیلانەی کاری دلیڤەری دەکەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی سەلامەتی لە دەستکێش و کڵاو و سەرئەژنۆ بەکاربهێنن، وە خۆیان دووربگرن لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتیان”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، “ڕۆژانە هاوڵاتییەکی زۆر سکاڵا دەکەن کە ماتۆڕسکیلی گەیاندنی خواردنگەکان بێزاریان دەکەن و سیمای شاریان ناشرین کردووە، بۆیە داوا لە خاوەن چێشتخانەکان و فاست فودەکان دەکەین هاوکارمان بن شان بەشانی هاتوچۆ شۆفێرەکانیان ئاگادار بکەنەوە دوور بن لە سەرپێچی و بێزارکردنی هاوڵاتیان”.

ئەوەش هاتووە، “دەبێت هەموو شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بن یاخود هەر شۆفێرێکی ماتۆرسکیل مۆڵەتی لێخوڕینی نییە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل و بەپێی یاسا کار ئاسانیان بۆ دەکرێت، بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل پابەند نەبێت دەست بە سەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بە سەرداگرتن دەکرێت توندترین سزا دەدرێت”.

هاوکات هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) یان پەیوەندی بە ژمارە (188) ی کۆنترۆڵی هاتووچۆ بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا