چی روودەدات گەر دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندبکات؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد عەبدولحسێن، سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەڵێت: گەر دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پەسەندبکات، ئەوا خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەحمەد عەبدولحسێن ئاماژەی بەوەکرد، “چوارچێوەی هەماهەنگی فشاردەخاتەسەر دادگای فیدڕاڵی لەڕێی ئەو بەڵگانەی بەدەستییەوەیەتی لەبارەی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکان پەسەندبکات ئەوا خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەبێ بەکارهێنانی چەک”.

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی دوایین بڕیار لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بدات کە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو بەڕێوەچوو، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لە ئەگەری دروستبونی هەر گرژی و ئاڵۆزییەک، بە چەکی قورسەوە لە ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا