ھێزە ئەمنییەکان لە بەغدا بە چەکی قورسەوە بڵاوەیان پێکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، پێش راگەیاندنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای هێزە شیعە ناڕازییەکان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، تیمێکی تایبەتی ئەمنی بەچەکی قورسەوە لەناوچەی سەوز بڵاوەیپێکراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو تیمە تایبەتە بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز کە چەندین بارەگای حکومی و پەرلەمان و بارەگای نێردە دیبلۆماسییەکان لەنێویشیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا بوونی هەیە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: دەسەڵاتی ئەمنی دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆریش دەخاتەکار بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز لەحاڵەتێکدا گەر پێویستبکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر ئەو سکڵایە بدات کە لەلایەن هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمارکرا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک