پۆڵەتیک پرێس
میوە ووشککراووکان ڕێژەیەکی باش کالۆری و شەکریان تێدایە، بەڵام زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە ئەگەر بەڕیژەیەکی گونجاو بخورێن میوە وشککراوەکان بەهەمان شێوەی میوەی فرێش سوودیان هەیە.
هەموو جۆرەکانی میوە وشککراوەکان سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵ، ڤیتامین وکانزاکانن بەتایبەتی کانزای پۆتاسیۆم، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جۆریان سوودیان زیاترە بەراورد بە هەندێکی دیکەیان، بەڵام ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو نەخورێن دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە کالۆریان زۆر تێدایە.
سوودی هەندێک جۆری میوە وشککراوەکان:
-قەیسی
پێنچ یان شەش دەنک قەیسی نزیکەی 96 کالۆری، 20 گرام کاربۆهیدرات، سێ گرام ڕیشاڵ و 21 گرام شەکری تێدایە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە خانەکان دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی هەستیاری یان ڕەبۆیان هەیە لەوانەیە خواردنی قەیسی وشککراوە بێزاریان بکات.
-مۆز
مۆزی وشککراو سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەشێوەیەکی گشتی مۆز لە زەیتی گوێزی هیندیدا وشک دەکرێتەوە بۆیە باشترە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ و زیادبوونی کێش.
-هەنجیر
ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە.
-مانگۆ
مانگۆی وشککراوە ڕێژەی تەواوی ڤیتامین و کانزای پۆتاسیۆم بۆ جەستە دابین دەکات کە پێویستی پێیەتی، توێژینەوەکان دەریانخستووە مانگۆ یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ و دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.
-ئەنەناس
سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەهەوکردنەکانە، بەڵام دەبێت بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت، چونکە ئەنەناسی وشککراوەی بازاڕ ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە.
-هەڵوژە
سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشەی قەبزیان هەیە.