وەزارەتی کارەبا: لە ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنان بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزدەبێتەوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی وەزارەتەکەی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، چه‌ند بڕیارێك دران له‌وانه‌ وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە و ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە”.

ئەوەش هاتووە، “لە ساڵی 2022، دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە: پڕۆژەی هێڵی سۆران-شەقڵاوە، وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک، بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر، تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل و تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “جگه‌ له‌مانه‌ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، “وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانی ڕەزامەندیی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا – هەرێمی کوردستان – عێراق بەدەست بهێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا