سوودی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان

پۆڵەتیک پرێس

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ جەستە هەیە، چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکەن، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیاد بکرێن.

فوائد الأطعمة الغنية بالألياف - سطور

سوودی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان:

-ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن، کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

-ژەمی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەکان وادەکات کرداری هەرس لە ڕیخۆڵەکاندا هێواش بێت، ئەمەش ڕێگری لە خێرا بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات.

-ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژتر زیاد دەکەن و رێگری لە خواردنە ناتەندروستەکان دەکەن کە لە بەینی ژەمەکاندا دەخورێن، بۆیە سوودێکی زۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی کێش هەیە.

-ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەکان دەکات.

-زۆربەی کات قەبزی بەهۆی کەمی ڕیشاڵ لە سیستمی خۆراکیدا ڕوودەدات، ڕیشاڵەکان یارمەتی باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات بەمەش ڕێگری لە قەبزی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا