پۆڵەتیک پرێس
بۆ یەکەم جار لەماوەی 22 ساڵدا ماسیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێش کە بە “ماسی دەستی” ناسراوە لە نزیک کەنارەکانی دوورگەی تاسمانیا بینرا.
دوایین دەرکەوتنی ئەم جۆرە ماسیە ڕەنگ پەمەییە کە بە Handfish ناسراوە لە کەنار دوورگەکان لەساڵی 1999دا بووە، ئەم ماسیە تایبەتمەندیەکی زۆر جیاوازی هەیە لە بەشی پێشەوەی جەستەی دەستی هەیە بۆ ڕۆشتن.
بە وتەی زانایانی ئۆسترالی، جوڵەی ماسیەکە لە قوڵایی دەریا تۆمارکراوە، هەروەها لە سەرەتایی ئەمساڵدا لە پارکێکی دەریایی وێنەی گیراوە، ئەم جۆرە ماسیە دەگمەنە مەترسی لەناوچوونی هەیە.