ئەمینداری یەكگرتوو: دۆخی سیاسی هەرێم چەقبەستووە

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، دۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان چەقی بەستووەو حكومداری بە پینە و پەڕۆ بەرێوەناچێت.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆنگرەی هەشتەمی رێكخراوی خوشكانی حزبەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە لایەنی دەسەڵات خۆیان چاك بكەن، یاخود واز بهێنن.

باسی لەوەشكرد، ئەو دۆخەی ئێستا لە كوردستان دروستبووە بەرھەمی نوخبەیەكە كە سەركەوتوو نەبوون لە بەرێوەبردنی وڵاتداو دەسەڵات خۆی گێل دەكات لەو حەقیقەتانەی بەرۆكی خەڵكی گرتووە.

وتیشی، “ئەوانە خۆیان بە قارەمان دەزانن بۆ حوكمرانی، بەڵام شكستیان ھێناوە و سەركەوتوو نەبوون و نەیانتوانی ئیدارەیەكی باش بكەن وە حكومڕانییەكی دروست و دوور لە بەرژوەندی تەسكی حزبی و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت ئەنجام بدەن”.

ڕاشیگەیاند، یەكگرتوو هەرگیز ناڕواتە بەرەی توندوتیژی و وەك داهێنەری میانڕەویی بەردەوام دەبێت لە كاری مەدەنی و میانڕەویی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها وەك ڕاشمانگەیاندبوو لەسەرەتاوە بەشداری لە حكومەتی داهاتووی عێراق ناكەین و خۆمان بەو بابەتەوە سەرقاڵ ناكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا