یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسحەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی مەسیحی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزباییەکە:

خوشك و برایانی مەسیحی لەكوردستان و عێراق ، بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و هیوای ژیانێكی پڕ لە بەختەوەریتان بۆ دەخوازین  لە كوردستان، لەگەڵ  گشت  ئاینزاكانی  تردا لەسایەی  ئۆقرەیی  و  ئارامیدا  زیاتر پارێزراو  بن  .

بەڕێزان  ئەمڕۆ كە ئێوە و جیهانی كریستیانەكان ئەم  یادە مەزنە بەرز و پیرۆز دەكەن، وێڕای  ئەو هەڕەشانەی ساڵانی  رابردوو لەناوچەكانی نەینەوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق لەسەر ژیانی خوشك و برا مەسیحیەكانی ترتان هەبوو، بەڵام  خۆشحاڵین بەوەی كە بەشێكی زۆری ئەو ئاوارە و لێقەوماوانەی لەگەڵ ئێوەدا لە ناوچەكانی  هەرێمی  كوردستان ئامێزیان بۆ  كراوەتەوە و ژیانیان  دەستپێكردۆتەوە ، بەسووربوونتان لەسەر گیانی پێكەوەیی لەگەڵ خوشك  و برا مسوڵمان  و  ئاینزاكانی  تردا  بەردەوام بوون  لەسەر  كار و  خزمەتكردن و ئەمەش  وێنەیەكی جوانی بە كوردستان بەخشیووە  كە ئەم ناوچەیە  نیشتیمانی  فرەیی و پێكە‌وەییە.

بۆیە  ئێمەش  لە مەكتەبی  سیاسی ی.ن.ك لە سۆنگەی  باوەڕبوونمان  بەئازادییە ئاینیەكان  و  پێزانینمان  بەڕۆڵی  جوامێرانەی  ئێوەی ئازیز،  جارێكی  تر  وێڕای پیرۆزبایی  گەرممان پشتیوانی  و  پشتگیریی  خۆمانتان  بۆ  دووپاتدەكەینەوە كە پارێزەری گشت مافەكانتان  دەبین،  تاوەكو پێكەوە  بەجیاوازیی  بیروڕا و  ئایینیمانەوە  بەردەوام  بین  لە  خزمەتكردنی  ئەم  نیشتیمانە  بۆ برەودان  بە  ژیانێكی  باشتر  و ئارامتر  بۆ  هەموان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا