نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 79 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە 90 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا