پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە، سیاسەت و پرەنسیپی وڵاتەکەی پاڵپشتی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکات.
ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ پێنج شەممە پێشوازی کرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لەوەش کردەوە کە سیاسەت و پرەنسیپی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی دەکات لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق.
ڕەئیشی وتیشی، نەبوونی ئاسایش لە عێراق وەک نەبوونی ئاسایشە لە وڵاتی ئێران.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، ستایشی سیاسەتی ئێرانی کرد بۆ پاڵپشتیکردی ئاسایشی عێراق. ا