پوتن: سەرکەوتن بەسەر روسیادا ئەستەمە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، “سەرکەوتن بەسەر روسیادا ئەستەمە، مەگەر لەڕێی دەستی ناوەکییەوە بێت”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پوتن لەبارەی مێژووی سیاسی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، “بەر لە هەموو شتێک، مادەم قسە لەسەر مێژوو دەکەین، دەمەوێت بڵێم، ئەستەمە سەرکەوتن بەسەر روسیادا”.

وتیشی: تاکە رێگای لەناوبردنی روسیا تەنیا لە ناوخۆی وڵاتەکە خۆیەوە روودەدات.

باسی لەوەشکرد، “ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کاتێک دەستی ناوخۆیی یەکێتی سۆڤیەتی رووخاند، کێ بوو رووخاندی؟ ئەوانەبوون کە خزمەتی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانییان دەکرد، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە بەرژەوەندی گەلی روسیا و گەلەکانی دیکەی ئیپڕاتۆریەتی روسیا و یەکێتی سۆڤیەت و روسیای فیدڕاڵییەوە نەبوو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا