لە ئاكرێ دایكێك و چوار منداڵەكەی خنكان

پۆڵەتیك پرێس

شەوی رابردو لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە ئاكرێ بەهۆی دووكەڵی خەڵوزەوە دایكێك و چوار منداڵی خنكان.

روداوەكە لو گوندی قۆپكەی سنوری ئاكرێ رویداوەو بەوتەی كەسانی نزیك لە خێزانەكە بەهۆی غازی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەو شایەتحاڵانە باس لەوەدەكەن، ئەو خێزانە خەڵوزیان بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكارهێناوە، بەڵام پێش خەوتنیان نەیانكوژاندوەتەوە.

لە ئێستاشدا تەرمی ئەو خێزانە لە پزیشكی دادوەرییە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بارەی روداوەكەوە بڵاوكراونەتەوە، هاوسەری ژنەكە پێشـمەرگەیە و لەكاتی روداوەكەدا لە ئەركدا بووە منداڵەكانیشیان تەمەنیان لە نێوان ٩ بۆ ١٧ ساڵاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا