پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی ئەحمەد خەفاجی، پارێزگاری زیقاڕی پەسەند کردووە.
پێشتریش وتەبێژی پارێزگاری زیقاڕ رایگەیاند، خەفاجی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە کازمی کردووە و ئەم هەنگاوەشی وەک خزمەتێك بە بەرژەوەندی گشتی و پێشکەشکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە ناوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، کازمی لەگەڵ تیمەکەیدا سەرقاڵی ئەوەن تا 48 کاتژمێری داهاتوو پارێزگارێکی نوێ بۆ زیقاڕ بدۆزنەوە.