پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای یەكێتی لە سلێمانی سەردانی هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی بكات.
شاندەكەی یەكێتی لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكهاتووەو لە سەرەتاشدا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات دواتریش دەچنە لای یەكگرتوو.
بەپێی زانیارییەكان ئەو سەردانانەی یەكێتی بەمەبەستی گفتوگۆی زیاترە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق.
هاوكات یەكێتی لەگەڵ ئەو لایەنانە دۆخی ناوخۆیی هەرێمی كوردستانیش تاوتوێ دەكات.
سەرەتای ئەم هەفتەیەش شاندێكی پارتی لە سلێمانی سەردانی یەكێتیان كردو تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان كرد.