پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای گەورەی ئێڵ جی کۆمپیوتەرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لەباشترین ئامێرەکان بەتایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان.
کۆمپیوتەری ئاڵتڕا گێر17 جی90 کیو لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، کێشەکەی 2.4 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 17.3 ئینج و دیقەی پیشاندانی1920/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 300 هێرتز.
چارەسەرکەری تایگەر لەیک ی لە بەرهەمەکانی ئەنتڵ و چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس3080 ماکس کیوی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 32 گێگابایتە، میمۆریەکەی دەگاتە یەک تێرابایت، کۆمپیوتەرەکە مایکرۆفۆن و بڵندگۆی پێشکەتووی هەیە، بڕیارە کۆمپیوتەرەکە لە ساڵی داهاتودا بخرێتە بازاڕەوە تائێستا نرخەکەی ڕانەگەیندراوە.