بەڤیدیۆ.. باڵابەرزترین پیاوی جیهان بەدوای هاوسەردا دەگەڕێت

پۆڵەتیک پرێس

سوڵتان کۆسین باڵابەرزترین پیاوە لەجیهاندا، لەپێناو دۆزینەوەی هاوسەرێکی گونجاو گەیشتە ڕوسیا.

سوڵتان کۆسین تەمەنی 38 ساڵە و وتی: ” ئەگەر کچێکی ڕوسی عاشقم بێت، بۆ هەتاهەتایە خۆشمدەوێت”.

ئەو هاوڵاتیە تورکیە درێژیەکەی 251 سانتیمەترە، لە تەمەنی هەرزەکاریدا گەشەی بەشێوەیەکی ناسروشتی زیادیکرد و ڕێژەی ئاسایی تێدەپەڕاند، پزیشکەکان هەوڵیاندا ئەو گەشە ناسروشتیە بوەستێنن لە تەمەنی 15 ساڵیدا نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدا، بەڵام سوودێکی کەمی هەبوو.

کۆسین باسی لەوەکرد لەگەڵ درێژیەکەی خۆر ڕاهاتوە و کێشەی نییە، بەڵام خەڵک گاڵتەی پێدەکەن و بێزاری دەکەن، پێشتر کۆسین هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکداکردبوو درێژیەکەی 175 سانتیمەتر بووە، بەڵام لەم کۆتاییانەدا جیابونەوە، کۆسین لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا تایبەتمەندیەکانی هاوسەری داهاتووی خستەڕوو و دەیەوێت ڕەنگی کاڵ و سەرنجڕاکێش بێت.

پێشکەشکاری بەرنامەکەش پرسیاری درێژی هاوسەری داهاتووی لە کۆسین کرد، لە وەڵامدا وتی:” دەبێت بەلای کەمەوە درێژی هاوسەری داهاتووم دوو مەتر بێت”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک