ئەم خواردنانە تەندروستن لەهەمان کاتدا نابێت منداڵ بیانخوات

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی هەموو دایکان کاتێک منداڵەکانیان لە سەرەتایی تەمەنیانان قەلەق و دوودڵن دەربارەی سیستمی خۆراکی منداڵەکانیان دەیانەوێت خواردن و ژیانێکی تەندروستیان بۆ دابین بکەن.

لەگەڵ ئەوەی ئەم خواردنانە تەندروستن، بەڵام نابێت منداڵی ساوا بیانخوات، چونکە دەبێتە هۆی زیان ئەوانیش:

-هەنگوین                                                                                                                                                  لەگەڵ ئەوەی سوودەکانی هەنگوین هەژمار ناکرێن، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە هەنگوین مەترسی تەندروستی بۆ منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ دروست دەکات، چونکە هەندێک بەکتریای تێدایە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی منداڵی ساوا و وایلێدەکات شیر نەخوات، بۆیە پێویستە دوای دوای تەمەنی یەک ساڵی بە منداڵ بدرێت.

الإكسير الذهبي.. لا تنخدع بـ5 أساطير عن العسل | أسلوب حياة | الجزيرة نت

-چەرەساتەکان
هەموو جۆرەکانی چەرەسات نابێت بە منداڵی ساوا بدرێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خنکان یان هەستیاری پێی هەبێت.

المكسرات تقلل احتمالات إصابة مرضى «السكري» بأزمات قلبية - للعِلم

-سپێنەی هێلکە
منداڵ پێویستە پێش تەمەنی یەک ساڵی بەهێچ شێوەیەک سپێنەی هێلکەی پێنەدرێت، چونکە هەستیاری دروست دەکات، بەڵام لە تەمەنی حەوت بۆ هەشت مانگی ئاساییە زەردێنەی هێلکە بخوات.

فوائد بياض البيض منها بناء العضلات والشعور بالشبع - اليوم السابع

-شیری مانگا
قورسە بۆ گەدەی منداڵ پێش تەمەنی یەک ساڵی شیری مانگا هەرس بکات کێشەی تەندروستی بۆ گەدە دروست دەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە.

حليب البقر - الحقائق الغذائية و آثاره على صحة البشر | (المعلومات الكاملة) |  توعية

-شەکر و خوێ
شەکر و خوێ بەهیچ شێوەیەک نابێت بکرێنە خواردنی منداڵەوە.

الملح أم السكر.. أيّهما أضرُّ؟

-میوە مزرەمەنیەکان
هەندێک لە میوەکان ڕێژەیەکی زۆر ترشیان تێدایە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار و هەستیاری ناو دەم بۆیە باشترە تا تەمەنی یەک ساڵی نەدرێت بە منداڵ.

فوائد مذهلة لهذه الفاكهة الحمضية.. تعرّف عليها | مصراوى

-هەندێک سەوزەوات
هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە سەوزەواتەکانی وەک، سپێناخ، شێلم، کەلەرم و بڕۆکلی ڕێژەیەکی زۆر نیتراتیان تێدایە مەترسیەکی زۆریان لەسەر تەندروستی خوێنی منداڵی ساوا هەیە، بۆیە باشترە تا تەمەنی یەک ساڵی منداڵ نەیانخوات.

هذه أفضل الأطعمة للتغلب على الصدمات العاطفية

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا