دەروازەی وشکانی لە نێوان عێراق و کوەیتدا کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتی گومرگ لە عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، دووبارە دەروازەی وشکانی لە نێوان عێراق و کوەیتدا بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

دەستەی گشتی گومرگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێکەوتنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا ئەنجام دراوە، بۆ کردنەوەی دەروازەی سەفوان عێراقی، بە ڕووی گەشتیاراندا دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوو.

ئاماژەیان بەوەشدا، کردنەوەی دەروازەکە سودێکی گەورە بە هەردوولا دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵوگۆری بازرگانی هەماهەنگی ئابوری نێوان هەدولا کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی بەرکەوتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا