لیژنەی دارایی پەرلەمان داهاتی مانگانەی هەرێمی ئاشكرا كرد

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، داهاتی مانگانەی هەرێم نزیكەی ترلیۆنێك دینارەو 90% ئەو پارەیەش بۆ موچە خەرج دەكرێت.

لیژنەكە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا راپۆرتێكی لە بارەی كۆی داهاتەكانی هەرێمەوە خستەڕوو و رایگەیاند، كۆی گشتی داهاتەكانی هەرێم لە مانگێكدا نزیكەی ترلیۆنێك دینارە و لەو بڕەش 902 ملیار دیناری، كە دەكاتە 90%ی كۆی داهات بۆ موچەی فەرمانبەران خەرجدەكرێت.

بەپێی راپۆرتی لیژنەكە، ئەو پارەیەی دیكە كە لە موچە دەمێنێتەوە بۆ بودجەی بەكارخستن و پرۆژەكان و نەسریەی فەرمانگەكان خەرج دەكرێت.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی لیژنەی دارایدا هاتووە، هەرێم مانگانە 40 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە، بەڵام ئەو كورتهێنانە لە ڕێگەی ئەو 15٪ كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ لە ڕێگەی چەكی بانكی (حكومی) كۆدەكرێتەوە و لە رێگەی بودجەكانی بەكارخستن و پڕۆژەكان پڕدەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا