پۆڵەتیک پرێس
لالەنگی یەکێکە لە میوە مزرەمەنیەکان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزاکان و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، لالەنگی یەکێکە لەو میوانەی چارەسەری ئەنفلۆنزا و سەرمابونەکانی زستان دەکات.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی لالەنگی:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی و سی تێدایە ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی جگەر.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان ڕێگری لە کۆبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لە جەستەدا دەکات، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
-ڕیشاڵەکانی ناو لالەنگی یارمەتی کرداری هەرس و گەدە دەدەن و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی لالەنگی ئەوەیە بەهۆی ڕیشاڵەکانیانەوە هەستی تێربوون زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و چرچ ولۆچی دەموچاو دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست کەمی ئاسنەوە دەناڵێنن.
-یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات و ڕەونەقی پێدەبەخشێت.
-پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلە دەکات، یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی دەدات و ڕێگری لە تێکچونیان دەکات.