هەرێم داوا دەكات عێراق قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لافاوەکەی هەولێر بكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری شارەوانی هەرێم ئاشكرایدەكات قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر 21 ملیار دیناری پێویستە، داواش دەكات، حكومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیان بۆ تەرخانبكات.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، قەرەبووی زیانەكانی لافاوەكەی هەولێر پێویستی بە زیاتر لە 21 ملیار دینارە، ئەەەش ئەركێكی گرانە بەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.

دەشڵێت، “هیوادارین حكومەتی عێراق لە بودجەی فریاگوزاری پارەیەكی بۆ تەرخانبكات و زوو هەنگاوی كرداری بنێن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی لافاوەكەوە 12 كەس بوونەتە قوربانی، هەروەها ، زیانی بە زیاتر لە دوو هەزار و 500 ماڵ گەیاندووەو زیاتر لە 400 ماڵیش بەتەواوی لەناوچوون و زیان بە زیاتر لە 150 شوێنی بازرگانی گەیشتووە و نزیكی 900 ئۆتۆمبێلیش نغرۆبوون.

لە چەند رۆژی رابردودا چەند شەپۆلێكی باران بارین هەولێری گرتەوەو لە چەند ناوچەیەكی لافاو دروست بوو ئەوەش زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، تائێستاش تەرمی دوو لەو كەسانەی كە دەوترێت خنكاون نەدۆزراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا