یەكێتی و پارتی چوار لیژنەی هاوبەش پێكدەهێنن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، چوار لیژنەی هاوبەش لە نێوان یەكێتی و پارتی بۆ رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق پێكدەهێنرێت.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەی رۆژی یەكشەممەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی لێكتێگەشتنی هاوبەش هاتە ئاراوە و بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ ئامادەكردنی وەرەقەی هاوبەش بۆ بەغداد دروست بكرێت و لیژنەیەكیش بۆ پۆستەكان لە بەغداد و لیژنەیەكی تریش بۆ رەوشی كۆمسیۆن و دەستوور و یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم دروست بكرێن.

وتیشی، بڕیاردراوە بە دروستكردنی لیژنەیەكی تر بۆ یارمەتیدانی حكومەتی هەرێم بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو رەوشە ئەمنییەی لە دوای سەرهەڵدانی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان دروستبووە.

رۆژی یەكشەممە، 19_12_2021 ، كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان ئەنجامدرا، لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی گرنگ كرا تایبەت بە دۆخی سیاسی عێراقی دوای هەڵبژاردنەكانی 10ی تشرینی یەكەمی رابردوو و ئیستیحقاقەكانی كورد و یەكخستنی هەڵوێستی كوردستانی لە سەرجەم دۆسیە گرنگە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا