بۆ یەکەم جار ئیسرائیل ئاشکرایدەکات ڕۆڵی هەبووە لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەکەم جار بەرپرسێکیی هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆڵیان هەبووە لە تیرۆر کردنی قاسم سولەیمانی  فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران

جەنەراڵ تامین هایمان بەرپرسی دەستەی هەوالگری لە سوپای ئیسرائیل  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنایەکەی جیانی وتی، لە ماوەی دەسەڵاتیدا شاهیدی لە ناوبردنی دوو کەس بووە، یەکێکیان قاسم سولەیمانی فەرماندەی ئێرانی، هەروەها ئەبو عەتا سەرکردەی بزوتنەوەی جیهادی فەڵەستینی، لە ساڵی 2019دا.

هایمان ڕوونی کردەوە، کە چەندین جار ڕێگریان کردووە لە ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی پارەو کەرەستەی شەڕ کردن لە ئێرانەوە بۆ سوریا، هەوڵەکانیش سەرکەوتوو بوون.

ڕوونیشی کردەوە، دەنگی تەقینەوەکانی شەوی ڕابردوو لە نزیک وێستگەی بوشەهری ئەتۆمی ئێرانەوە بیسترا،کە جێگری پارێزگار وتی تاقیکردنەوە مەشق پێکردن بووە،  ئامانجیان بەهێز کردن و ڕێکخستنی بەرگری ئاسمانی بوو.

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریان دا، کە ئێران وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە ئەگەر لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران ئەنجام بدرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا