هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلی هۆنۆر پلەی 30 پڵەس بەتایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات.

مۆبایلی هۆنۆر پلەی 30 پڵەس کێشەکەی 198 گرامە، ئەستوریەکەی 8.6 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.47 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.

سعر ومواصفات Honor Play 30 Plus - هونر بلاي 30 بلس - موبي فايف جي

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە چوار یان شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش،سپی، شین و ئاڵتونی و نرخی 170دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا