پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
هێزە ئاسمانیەکانی عێراق، ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگیەکانەوە، هێرشێکیان بۆ سەر حەشارگەکانی داعش ئەنجامدا.
شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی هێزە ئاسمانیەکانی عێراقدا لە ڕێگەی فڕۆکەکانی f-16وە، لە دیالە دوو چەکداری داعشیان کوشت.
شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی بە دواداچوونەکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەپێی زانیاری و لێکۆڵینەوەی وردی دەزگاکانی هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێزە ئاسمانیەکانی عێراق هێرشێکیان بۆ سەر ناوچەی سەعدیە لە دیالە ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو چەکداری داعش کوژران.