میلیشیا شیعەکان: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ لێدانی ئەمریکا کردووە

پۆڵەتیک پرێس:
میلیشیاکانی بەرگری عێراق ڕایدەگەیەنن، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ لێدان لە هێزەکانی ئەمریکا لەحاڵەتی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی کشانەوە لەعێراق.

عەلی حسێن، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە میدیاکانی عێراقی وتووە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کاریکرد بۆ دەرچوونی ئەمریکا لەعێراق و بەغدا و واشنتۆنیش لەو ڕووەوە ڕێککەوتنیان هەیە، بۆیە ئەگەر ئەمریکا پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێت، ئەوا میلیشیاکانی بەرگری کاردانەوەیان دەبێت.

هاوکات حامد عەباس، یەکێکی دیکە لە سەرکردە شیعەکان ڕایگەیاندووە، میلیشیاکانی بەرگریی هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە، بۆئەوەی لەحاڵەتی نەکشانەوە و پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ عێراق، لێیان بدرێت.

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە دواین سەربازی شەڕکەری ئەمریکا خاکی عێراق جێبهێڵێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی واشنتۆن و بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا