بە هۆی لافاوەکەی هەولێرەوە 500 خانوو رووخاون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “لافاوەکەی هەولێر 21 ملیار دینار زیانی ماددی هەبووە، ئەوە جگە لەوەی بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە”.

ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەولێر دروست بوو، زیانی مادی و گیانی هەبووە و بە هۆیەوە تا ئێستا 12 کەس گیانیان لەدەست داوە و لەو ژمارەیەش دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی( ئومێد شامل-دانەر نەبەز) بێسەروشوێنن”.

وتیشی: ئاو چووەتە ماڵی دوو هەزار و 502  خێزان و زیانیان بەرکەوتووە و هەندێکیان دیوارەکانیان رووخاوە یان دەرگا و پەنجەرەیان شکاوە، لەگەڵ ئەوەشدا 867 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەیەکیان ئۆتۆمبێلی حکومین کە لەو کاتەدا بۆ هاوکاری هاوڵاتیان رۆشتوون.

ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، “تەواوی زیانە ماددیەکانی لافاوەکە 21 ملیار دینارە و تا ئێستاش مەترسی لەسەر هەندێک ناوچە و پرد ماوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانداین”.

جەختی لەوەش کردەوە، بەهۆی ئەو زیانە ماددی و گیانیانەی کە دروستبوون، بڕیار دراوە کە سەرجەم ئاهەنگەکانی سەریساڵ ڕابگیرێت و هیچ چالاکیەکی فەرمی ئەنجام نادرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا