بەبڕی زیاتر لە 314 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەبڕی زیاتر لە 314 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، “بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر لە (314) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت”.

ئەوەش هاتووە، “پرۆژەکە بریتیە لەگه‌یاندنی هێلی 33 كه‌ی ڤی بۆ كانی ستی به‌ستوونی 11 مه‌تر”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “كۆى بودجه‌ى پرۆژەکە بریتیە لە(314.430.500) سێ سه‌دو چوارده‌ ملیۆن و چوارسه‌د و سی هه‌زار و پێنج سه‌د دینار و پرۆژه‌كه‌ش لەلایەن کۆمپانیای ژیكاڵ جێبەجێ دەکرێت، وا بڕیارە لەماوەی (100) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا