پۆڵەتیک پرێس:
بەیانی ئەمڕۆ ژورێک لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سوتا، سەرەتا وەک ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی ئاسایی باسکرا، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونێکی پۆڵەتیک پرێس دەرکەوت ئاگرکەوتنەوەکە بە تەنها لە ژوورەکەی حاکم ڕزگار حەمە ئەمین، ئەندامی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان بووە.
حاکم ڕزگار حەمە ئەمین تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، ئەو ژوورەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سوتاوە ژوورەکەی منە و هیچ ژورێکی دیکە جگە لەوە نەسوتاوە.
لەبارەی روداوەكە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند “ئهو روداوه هیچ زهرهری گیانی نهبوهو تهنیا زهرهری ماددی لێكهوتۆتهوه”.
ئەنجومەنەکە وتوشیەتی”ئهنجومهنی دادوهری كه لیژنهیهك بۆ لێكۆڵینهوهو بهدواداچون بۆ ئهو روداوه پێكدێنێت و دواتر ئهنجامهكان رادهگهیهنرێت”.
حاکم ڕزگار لەبارەی زیانەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە وتی “زیانی زۆر بە ئەرشیفی شەخسی خۆم کەوتووە و زۆرینەیان سوتاون، بەڵام ئەوەی پەیوەندیدارە بە دۆسیەکانی دادگا هەموویان ڕەوانەی ژورری پێنووس کراون و وێنەیان لەوێ هەیە”.
وتیشی”ئێستا بە سەردانێک لە کەربەلام و سبەینێ یەکشەممە دەگەڕێمەوە هەرێمی کوردستان و دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەم”.