بەفر رێگای دەیان گوندی باكوری كوردستان دادەخات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگاكانی جۆلەمێرگ و بەدلیس و وان، لە باكوری كوردستان بەفر رێگای 150 گوندی گرتووە و ئاستەنگی بۆ ژیانی دانیشتووانی گوندەكان دروستكردووە .

لە سنوری شارەوانیی وان، بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە رێگەی زیاتر لە 90 گوند گیراوە، لە پارێزگای جۆلەمێرگیش رێگەی 16 گوند و 40 كێڵگە داخراوە و تیمەكانی شارەوانیی لە هەوڵی لابردنی بەفرەكەدان لەسەر رێگەكە.

لە پارێزگای بەدلیسیش رێگەی شەش گوند داخراون و تیمەكان بۆ كردنەوەی رێگەكان دەستبەكاربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا