پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەی گفتۆگەیە لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە داواکارییە ئەمنیەکانی پێشاندانی نیگەرانییەکانی.
سۆلیڤان ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی دەرەوەدا نیگەرانیەکانمان دەخەینە سەر مێزەکە، هەروەها وتیشی بەپێی دوایین هەڵسەنگاندنەکان لە لایەن ئەمریکاوە ئەوە دەرکەوتووە کە، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا هەوڵی داگیر کردنی ئۆکرانیای نەداوە.
باڵیۆزی ڕوسیا ئاناتۆلی ئانتۆنۆڤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی ڕوسیا دەیەوێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەیە هانی ئۆکرانیا بدات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی مینسک.