پۆلیس چوار تۆمەتباری شەڕەکەی سلێمانی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:
لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە چوار تۆمەتبار دەستگیركران .

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر دۆسیەی كوشتی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە لە گوندی كێلە سپی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و هێزی تایبەتی بارەگا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد .

ڕۆژی 17-12-2021 ، لە گوندی كێلەسپی سەربەپارێزگای سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكەوە 3 هاوڵاتی بریندار بوون و یەكێك لەوهاوڵاتیانە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆشوێنی ڕوداوەكە كرا و بەڕێز دادوەر فەرمانی دۆزینەوەو دەستگیركردنی بۆ چوار تۆمەتبار دەركرد .

پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و بەهاوكاری مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێن .
لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران :
ج ، أ ، ر لەدایكبووی 1990
أ ، ر ، ح لەدایكبووی 1965
ك ، ه ، ر لەدایكبووی 1978
ر ، ر، ح لەدایكبووی 1960
بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا