لە پارێزگایەكی هەرێم پشووی فەرمی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا سبەینێ شەممە 18_12_2021، لە تەواوی قوتابخانەكانی پارێزگاكەدا دەوامی فەرمی رابگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و بڕیاردرا رۆژی شەممە دەوام رابگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەریەكە لە پەروەردەكانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، كۆیە، مەخمور) دەوام رادەگیرێت.

شەوی رابردوو لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر 12 كەس گیانیان لە دەستدا كە بەشێكیان بە رەگەز بیانین و ژمارەیەكیان هاووڵاتی كوردن، جگە لە زیانی ماددی كە لە هاووڵاتیان كەوتووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک