پۆڵەتیک پرێس:
بەهۆی لافاوەکەی سنووری پارێزگای هەولێر، بۆماوەی هەفتەیەک پشووی فەرمی لە زانکۆی سەڵاحەدین راگەیەندرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، “بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین، کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە، لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، بۆ ماوەی ھەفتەیەک پشووی فەرمی دەبێت”.
بەهۆی ئەو لافاوە بەهێزەی سنووری پارێزگای هەولێری گرتنەوە، چەند هاوڵاتییەک گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیش بەر بەشێک لە هاوڵاتیانی هەولێر کەوت.