نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس:

ئەمڕۆ هەینی بەهۆی مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن، جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی.

بەپێێ دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەهۆی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنەوە رێوشوێنی دیکە دەگرنەبەر، لەوڕووەوە میت فریدرکسن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی رێکاری زیاتر دەگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا