وەزارەتی دارایی: جیکڵاسەکەمان نەکڕیوە بەڵکو دەستمان بەسەردا گرتووە و هی خۆمانە

پۆڵەتیک پرێس:

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ لەبارەى ئۆتۆمبێلی (ژمارە ٩٠٦ دارایی) رونکردنەوە دەدات و رەتیدەکاتەوە وەزارەتى دارایى ئەو ئۆتۆمبێلەى کڕیبێت.

بەڕێوەبەرایەتى گومرگى باشماخ لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، لەهەندێک لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان وێنەی ئۆتۆمبێلی (ژمارە ٩٠٦ دارایی) بڵاوبۆتەوە، كە ئۆتۆمبێلی جۆری (مارسیدس صاڵۆن جی كڵاسە)و وا لەقەڵەم دراوە، كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كڕدراوە بۆ بەكارهێنان.

ئاشکراشیکردوە، ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان دەستی بەسەردا گیراوە لەگەڵ (3) ئۆتۆمبێلی تر كە دەیانویست بەشێوازی نایاسایی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن و دواتر بە پێی (یاسایی گومرگی 23 ساڵی 1984) دەستى بەسەردا گیراوە و ژمارەی میری بۆ تەرخانكراوە، بۆ ئەوەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی سودی لێ وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا