ئەردۆغان پەیوەندی بە ئیلۆن مەسکەوە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە ڕێگەی ڤیدیۆوە، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەگەڵ ئیلۆن مەسک دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسەوە گفتوگۆیان ئەنجامدا.

لە میانەی پەیوەندیەکەیاندا، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی خودکاری کارەبایی، هەروەها ئابوری و وەبەرهێنان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری نێوانیان تاوتوێ کرد.

لە مانگی کانونی دووەمی 2021دا، ئیلۆن مەسک و ئەردۆغان گفتۆگۆیان سەبارەت بە،  کێشەکانی پەیوەست بە هەماهەنگیەکانیان لە بوارە جیاجیاکانی، تەکنەلۆجیای بۆشایی ئاسمان و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان لە تورکیا کرد.

ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی تەکنە لۆجیا لە وڵاتەکەیدا.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ئابوری تورکیا کێشەی بۆ دروست دەبێت، بەهۆی لێدوانەکانی ئەردۆغانەوە لیرەی تورکی لە مانگی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا بە ڕێژەی لە %46 بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا