عێراق: سزای لە سێدارەدان بۆ ئەمیرێکی داعش دەرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدای پایتەخەتی عێراق، سزای لە سێدارەدان وهەڵواسینی هەتا مردنی بۆ شێخ رافع مشحین عەباس جومەیلی ئەمیری داعش دەرکرد، لە کەرمە لە ڕۆژ ئاوای ناوچەکە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو تاوانبارە هەڵاتووە، سزای هەڵواسین و لە سێدارەدانی هەتا مردنی بۆ دەرچووە، بە تۆمەتی پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوی داعش و هەروەها چەکداری کردووە بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە.

هەروەها دەستی هەبووە، لە تاوانی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنیەکان لە فەلوجەو کارما.

لە ئێستادا ئەو تاوانبارە سزای لە سێدارەدان و هەڵواسینی هەتا مردنی بۆ دەرکراوە بەپێی، ماددەی 4/1هەروەها ماددەی دووەم 3/2 لە یاسای ژمارە 13ی دژەتیرۆری ساڵی 2005.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک