پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، پارتی هێزی زیاتری ڕەوانەی گردی چارچێل و گردی هەكاریی لە مەتینا كردووە و هێزەكان سەنگەری گەورە و بەهێزیان لێداوە و رێگای نوێ لە ناوچەكە دروست دەكەن.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، ڕەوانەكردنی هێز لەلایەن پارتییەوە بۆ گردی چارچێل و گردی هەكاری لە مەتینا دەستیپێكردووە، كە نزیكن لەو ناوچانەی گەریلای پەكەكەی تێدایە، هێزەكان سەنگەری گەورە و بەهێزیان لێداوە و بە دەیان حەفارە سەرقاڵی دروستكردنی ڕێگای نوێن بۆ گەیشتنیان بە ناوچە سەختەكان.
لەلایەكی دیكەوە دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی دوێنێ چوارشەممە، لە نێوان هێزە ئەمننیەكانی پارتی و گەنجانی رۆژئاوای كوردستان دورستبوو كە بووە هۆی برینداروونی 17 گەنجی رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 16_12_2021، هێزەكانی پارتی بە فەرمیی دەروازەی سێمێلكای داخست بەرووی رۆژئاوای كوردستاندا داخست.