گورزێکی نوێ لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ تورکیا

پۆڵەتیک پرێس:
یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی ئەندامبوونی تورکیای لە یەکێتی ئەوروپا درێژکردەوە.

ئەنجومەنی ئەوروپای سەر بە یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “تورکیا چانسی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپای کەمکردووەتەوە، بۆیە دانوستانەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر دەوەستن”.

ئەنجومەنی ئەوروپا ئاماژەی بە دواین بەیاننامەی خۆی کردووە کە تورکیا “مەترسی بۆسەر دیموکراسیەت و سەروەری یاسا و مافە بنچینەییەکان لە وڵاتەکەی دروستکردووە، هاوکات دەسەڵات لە تورکیا بووەتە بەربەست لەبەردەم ئازادی ڕادەربڕین و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی”.

یەکێتی ئەوروپا داوای لە تورکیا کردووە هەڕەشەکان و ئەو ڕێکارانە ڕابگرێت کە زیان بە پەیوەندیی نیەتباشی لەگەڵ قوبرس دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا