کرێی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرێی وانەوتنەوەی وانەبێژانی لە گشت زانکۆ و پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دیاریکرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، “کرێی پرۆفیسۆر 7500 دینارە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 دینارە، مامۆستا 5500 دینارە و کرێی مامۆستای یاریدەدەر 4500 دینارە”.

هاوکات، “هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵە) 4000 دینارە، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵە) 3500 دینارە، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3000 دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (پەیمانگە) 2500 دینارە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک