هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە كۆیە و دوكان

پۆڵەتیك پرێس

هاوشێوەی شارو شارۆچكەكانی دیكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكاران، گەیشتە هەریەكە لە زانكۆی كۆیە و پەیمانگای تەكنیكی دوكان.

پێداویستییەكانیش بریتین لە، زۆپا، گسكی كارەبایی، راخەر، لۆكەر و هەموو ئەو پێداویستیانەی دیكە كە خوێندكاران لە كۆبونەوەكانیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایانكردبوو.

پێشتر و بەهۆی گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ خوێندكاران و كەمی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكانیانەوە خوێندكارانی سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی دوو كۆبونەوەی دوور درێژی لەگەڵ نوێنەری خوێندكاران ئەنجامداو بەڵێنیدا گرفتی بەشە ناوخۆییەكانیان بۆ چارەسەر بكرێت.

هاوكات لیژنەیەك لەئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێكهێنراو لە زۆربەی زانكۆو پەیمانگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی گرفتی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەر كران و پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت تاوەكو لەسەرجەمیان ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا